بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک کرد.

لە دیدارێکدا جەخت لە هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک کرایەوە، لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی شارەکە.

هەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، کەرکوک نمونەی پێکەوەژیان و تەباییە، پێویستە هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و دابینکردنی مافی ڕەوای کەرکوکییەکان بەبێ جیاوازی.