وەزیری کاروباری شەهیدان: مووچەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدانی هەرێمی کوردستان هاوتای عیراق دەکرێت
سەوسەن سەید
١٩ی ئابی ٢٠٢٦
عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پرسی رۆژی کوردسات نیوز، کۆمەڵێک بڕیار و پێشهاتی نوێی سەبارەت بە موچە و دۆسیەی زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان راگەیاند.
وەزیری کاروباری شەهیدانی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد: ناو و دۆسیەی تەواوی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەگوازرێتەوە بۆ سەر حکومەتی فیدراڵیی عیراق، و سەرجەم زیندانیانی سیاسی لە چوارچێوەی پروژەیاسای ساڵی 2027دا تۆمار کراون.
لەلایەکی ترەوە، وەزیر روونی کردەوە: بەپێی یاسا و پلەبەندی، موچەی زیندانیانی سیاسیی هەرێم هاوتای موچەی عیراق دەکرێت.
سەبارەت بە موچەی شەهیدان، ئاشکرای کرد: موچەکانیان لە 250 هەزار دینارەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ 600 هەزار دینار.



