تەندروستیی سلێمانی: لە روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی تانجەرۆ 41 کەس بریندار بوون
سەوسەن سەید
١٨ی ئابی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی نوێترین ئاماری زیانە گیانییەکانی روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی ناوچەی تانجەرۆی ئاشکرا کرد و رایگەیاند لە ئەنجامی روداوەکەدا 41 کەس بریندار بوون.
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردسات نیوز راگەیاند: لە شوێنی رووداوەکەوە راستەوخۆ چارەسەری پێویست لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە بۆ 19 لە بریندارەکان کراوە و پێویستیان بە گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە نەبووە.
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد کە 22 برینداری دیکە بەهۆی بەرزیی رێژەی سووتاندنیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی کراون، لە ئێستاشدا 21 لەو بریندارانە دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
سامان شێخ لەتیف جەختیشی کردەوە کە لە حالەکی ئاستەمدا تەنها یەک بریندار لە نەخۆشخانەدا ماوەتەوە، کە رێژەی سووتانی جەستەی زیاتر لە 90٪ـە و بارودۆخی تەندروستیی لە ئاستێکی ناجێگیرددایە.



