وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت: هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێک بووە لەچارەسەر و هەوڵیداوە هەمو گرفتەکان لەرێگای گفتوگۆوە یەکلایی بکرێنەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە 

​بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیە دەکەین کە بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە، ١٧ی ئابی ٢٠٢٦، لە سنووری ئێرانەوە کرایە سەر نووسینگەی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام.

​ئەم دەستدرێژییە ناڕەوایە پێشێلکاریەکی ئاشکرای سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هەروەها بەئامانجگرتنی پێگە دەستوری و یاساییەکان و پێشێلکردنی سەروەریە.

هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێک بووە لەچارەسەر و هەوڵیداوە هەمو گرفتەکان لەرێگای گفتوگۆوە یەکلایی بکرێنەوە.

ئەم دەستدرێژیە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان و ناوچەکە مەترسیدارە.

پێویستە هەمولایەک رێز لەسەروەری عێراق و سەقامگیری و ئارامی هەرێمی کوردستان بگرن. داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین هەڵوێستی جدییان هەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشە ناڕەوایانە و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان.

 

​وەزارەتی پێشمەرگە