نێچیرڤان بارزانی: ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی کردە ئامانج
سام
١٧ی ئابی ٢٠٢٦
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە کراونەتە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم
بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنيان کردە ئامانج. ئەم ھێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسيدارن.
داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەین بەرپرسیاریەتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە.
پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و ھەمووان دەبێ کار بۆ ئارامکردنەوە و نەھێشتنی گرژییەکان بکەن.


