کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئاسمان ساماڵ دەبێت
محەمەد رزگار
١٧ی ئابی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە ساماڵی دەمێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ، کەشوهەوا بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە رێژەی یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:37 پلەی سیلیزی
گەرمیان:43 پلەی سیلیزی



