دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی نوسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن کرا

دژەتیرۆری هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ، لە سەعات 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنوری ئێرانەوە ئاڕاستەی بارەگای نوسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتەوە.

دژەتیرۆری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەن و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.