وەزارەتی دارایی عیراق بۆ كوردسات نیوز: سبەینێ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت
هادی
١٦ی ئابی ٢٠٢٦
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عیراق رایدەگەیەنێت، سبەینێ موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.
سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی عیراق بە كوردسات نیوزی راگەیاند، سەرجەم رێكارەكانی خەرجكردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەواوكراوە و بڕیارە سبەینێ خەرج بكرێت و وەزیری دارایی عیراقیش فەرمانیكردووە بە خەرجكردنەكەی.
سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە لە 48 سەعاتی داهاتوودا پارەی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.
راشیگەیاند، بڕی پارەكە 840 ملیار دینارە و لە ماوەی دوو رۆژدا تەواوی پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی.


