مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسی پارتی دەکات
١٥ی ئابی ٢٠٢٦
بەبۆنەی یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەکات و دەڵێت، "لەم بۆنەیەدا ئومێدەوارین خەباتی هەموو لایەك ئامانجە نەتەوەیی و دیموكراسییەكان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی رووی لە کوردستان و ناوچەكەمان كردووە".
دەقی پەیامەکە...
بەرێز مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پیرۆزبایی لە بەرێزتان و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین
لەم بۆنەیەدا ئومێدەوارین خەباتی هەموو لایەك ئامانجە نەتەوەیی و دیموكراسییەكان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی رووی لە کوردستان و ناوچەكەمان كردوە. لە پێناو پایەدارکردن و راستکردنەوەی بەرپرسیارانەی رێڕەوی ئەزموونەکەمان.
جارێكی تر پیرۆزە
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان



