وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی: بە شێوەی 24 سەعاتی دابەشکردنی بەنزین بەردەوام دەبێت
محەمەد رزگار
١٥ی ئابی ٢٠٢٦
لە سلێمانی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری دەستیپێکرد و ژمارەی بەنزینخانەکانیش زیاد کران.
سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی دەستیپێکرد و لە ناوەندی سلێمانی 13 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکەن.
وتیشی، دابەشکردنەکە بە شێوەی 24 سەعاتییە و لە داهاتووشدا ژمارەی بەنزینخانەکان زیاد دەکەن.
سەبارەت بە کوالێتی بەنزینە حکومییەکە سەلام عومەر ئەوەشی خستەڕوو، بەنزینە نۆرماڵەکە بەو تایبەتمەندییە کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دیاری کراوە و ئۆکتانی لە سەروو 91ـەوەیە و هیچ کێشەیەکی نییە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئومێد دەکەن لە داهاتوویەکی نزیکدا قەیرانی بەنزین کۆتایی پێبێت.
لێدوانی سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بۆ کوردسات نیوز



