بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی: لە سبەینێەوە لە 10 بەنزینخانەی سلێمانی بەنزینی 750دیناری دابەشدەکرێت دەگرێتەوە
ساکۆ سمکۆ
١٤ی ئابی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردسات نیوز رایگەیاند، سبەینێ لە 10 بەنزینخانەی سلێمانی بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکرێت.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، دابەشکردنی بەنزینە 750 دینارییەکە، بەبەردەوامی و 24 سەعاتی بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەش کرد، ئەم پڕۆسەیە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیی راپەڕین و گەرمیانیش دەگرێتەوە.
هاوکات، ناوی تەواوی بەنزینخانەکانیشی بۆ کوردسات نیوز ئاشکرا کرد و وتی، لە سبەینێوە لە بەنزینخانەکانی پێشەوا، سلێمانی نوێ، کازیوە، کانی گۆران، شاوان، تاسلوجە، رەهێڵ. هەڵەبجە - تانجەرۆ، دایک و برایەتی هەمیشەیی بەنزینی 750 دیناری بەردەست دەبێت.



