شەفافیەت: داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیە زیاتر لە حەوت ملیار دینارە
کەژان
١٤ی ئابی ٢٠٢٦
داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان زیاتر لە حەوت ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو 27 سێ ملیار دینار كەمیكردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان ئاشكرایكردووە، داهاتی ئەم هەفتەیە، بڕی حەوت ملیار و 959 ملیۆن و 342 هەزار ، 534 دینار بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بە سێ ملیار دینار كەمیكردووە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو بڕی داهات زیاتر لە 11 ملیار دینار بووە.
بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، 85%ی ئەم داهاتە بەشێوەی نەختینەو 15% بەشێوەی چەك بووە.



