دژەتیرۆری هەولێر : بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ درۆن لە ئاسمانی هەولێر خرانەخوارەوە
١٤ی ئابی ٢٠٢٦
دژەتیرۆری هەولێر لە بارەی هێرشە درۆنیەكانی بەرەبەیانی ئەمرۆی سەر هەولێر راگەیەنراوێكدا بڵاوكردەوە ئاماژەی بەوەكردووە، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە سەعات 2:17 بۆ 2:50 سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژی لە ئاسمانی هەولێر لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمانان خراونەتە خوارەوە، هاوكات لەگەڵ كاراكردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شارەكەدا.
وتیشی: لە كاتی خستنە خوارەەوەی فرۆكەی بیفرۆكەوانەكان هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نەكەوتوەەتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، لەدوای دەستپێكردنی جەنگی ئێران و ئەمریكا وڵاتانی دراوسێی ئێران بە درۆن هێرش دەكرێتەسەریان.



