چوار ئامێری شۆردنی گورچیلە بۆ چەمچەماڵ دابین دەکرێت
سام
١٣ی ئابی ٢٠٢٦
وەزیری تەندروستیی عیراق رەزامەندی نیشانداوە بە دابینکردنی چوار ئامێری شۆردنی گورچیلە لە جۆری (Fresenius 5008) بۆ چەمچەماڵ.
پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: وەزیری تەندروستیی عیراق رەزامەندی نیشانداوە بە دابینکردنی چوار ئامێری شۆردنی گورچیلە لە جۆری (Fresenius 5008) بۆ نەخۆشخانەی چەمچەماڵ.
پۆڵا شەهید سیروان دەشڵێت: وەزیری تەندروستیی عیراق رەزامەندی بۆ ئەوەش نیشانداوە کە مەڵبەندەکە بخرێتە ناو پڕۆژەی نیشتمانی بۆ شۆردنی گورچیلە.
ئەمانە لە کاتێکدان، نەخۆشانی گورچیلە لە قەزای چەمچەماڵ، بە ناچاری دەچوونە شارەکانی دیکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام دابینکردنی ئامێرەکانی شۆردنی گورچیلە هاوکاری هاووڵاتیانی چەمچەماڵ دەکات.



