وەفدی ئیمراڵی دەم پارتی لە ئەنكەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆدەبێتەوە
هۆزان
١٣ی ئابی ٢٠٢٦
وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆدەبێتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی دەمپارتی رایگەیاند، ئەندامانی وەفدی ئیمراڵی، پەروین بووڵدان و میدحەت سنجار، ئەمڕۆ لە كۆشكی بێشتەپە لە ئەنکەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغاندا، سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبنەوە.
ئەم دیدارە گرنگە بە شێوەیەكی راستەوخۆ پاش پەسەندكردنی یاسای چوارچێوە لە پەرلەمانی توركیا بەڕێوەدەچێت.
چاوەڕوان دەكرێت دوای تەواوبوونی ئەم كۆبوونەوەیە، ئەردۆغان بەرەسمی بەندەكانی یاساكە پەسەند و ئیمزا بكات، تاوەكو رێگە بۆ هەنگاوەكانی داهاتووی پڕۆسەی ئاشتی هەمواربكرێت.


