وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم باس لە رەوشی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "رەوشی هەرێمی كوردستان خراپ نییە و رەوشی دارایی عیراق كاریگەری لەسەر موچەو بژێوی ژیانی هاووڵاتیان داناوە".

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سەرباری ئەو رەوشەی لە ناوچەكەدا هەیە، هەرێمی كوردستان هیچ مەترسیەكی لەسەر نیەو توانراوە پارێزراو بێت.

وتیشی، عیراق بە رەوشێكی دارایی خراپدا تێپەر دەبێت كە داهات و خەرجیەكانی لەگەڵ یەك ناگونجێن، ئەمەش گرفتی بۆ موچە و بژێوی هاوڵاتیان دروستكردووە.