بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی 50یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیال دیموکرات کرد.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین. 

یەکێتی بە چاوی رێزەوە لە خەبات  و رۆڵی مێژووی ئێوە و پارتە تێکۆشەرەکەتان دەڕوانێت کە بەشێکن لە مێژووی شۆڕشی نوێ و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد. 

لەم رۆژەدا جەخت لە بەردەوامی و بەهێزترکردنی پەیوەندی نێوانمان دەکەینەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و هەنگاونان بۆ باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان، لەپێناو وڵاتەکەمان.   

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان