هێڵی دووی بۆریی ئاوی دوکان – سلێمانی شکاوە و چەند شوێنێک لە ناوەوە و دەرەوە سلێمانی کێشەی ئاویان بۆ دروست دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاندووە: هێڵی دووی بۆریی ئاوی دوکان - سلێمانی لە ناوچەی قولەرەیسی بەهۆی کارکردنی ئامێرێکی شۆفڵ لەو ناوچەیە شکاوە و لە ئێستادا هەموو تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەو شوێنەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات چاک بکرێتەوەو دابەشکردنی ئاو دەستپێبکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە: بەهۆی شکانی ئەم بۆریەوە، گەڕەکەکانی (قڕگە، سێتوان، ئیبراهیم ئەحمەد، کازیوە، دەرەوەی شەقامی 60ـی، راپەڕین، تاسڵوجە، چەمچەمال، شۆڕش، تەکێ، بازیان، گۆپاڵە، باینجان، ئەڵلایی) بێ ئاو دەبن.