شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی کرد
سەوسەن سەید
٦ی ئابی ٢٠٢٦
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی کرد و لەلایەن شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنەکەوە پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی عیراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، هاوکات بیروڕایان سەبارەت بە شێوازی پەرەپێدانی کاری حزبی و رێکخراوەیی ئاڵوگۆڕ کرد.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کتێبی بیرەوەریی شیکاریی خۆی بە ناونیشانی "کڵپەی ژێر خۆڵەمێش" پێشکەش بە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کرد.

