لە هەنگاوێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەدا، ئەمڕۆ گۆڕەپانی فەرماندەیی گشتی لە شاری سلێمانی، جموجۆڵێکی پڕ لە وەفاداری و پەرۆشی بەخۆوە بینی بۆ بەهێزترکردنی ورەی ئەو هێزە ئەمنییانەی گیانی خۆیان لە پێناو ئارامی و سەقامگیرییدا خستووەتە مەترسییەوە.

لەو میانەیەشدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بارەگای سەرەکی دەزگای دژەتیرۆری بەسەرکردەوە و چاویکەوت بە وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی دەزگاکە.

لەدیدارەکەدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خۆشحاڵی نیشاندا کەئەفسەر و کارمەندانی دژەتیرۆر سەلامەت بوون لەو هێرشانەی لەماوەی رابردوودا بەهۆی پەرەسەندنی جەنگە ئیقلیمیەکانەوە هەندێ لە بارەگاکانیانی کردە ئامانج. 

لەبەرانبەردا فەرماندە وەهاب هەڵەبجەیی سەردانەکەی خاتوو شانازی بەپشتیوانییەکی مەعنەوی گەورە وەسفکرد بۆ هێزەکانیان.

 جێی ئاماژەیە سەردانەکە پەیامێکی روون و متمانەبەخشە بۆ خەڵکی کوردستان و هێزە ئەمنییەکان، کە سەرکردایەتیی سیاسی لە هەموو بارودۆخێکدا پشتیوانی پارێزەرانی ئارامی و سەقامگیرییە.