سەردانە مەیدانییەکانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ لای لێپرسراو و فەرماندە ئەمنییەکان بەردەوامە و هەر ئەمڕۆ فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانی بەسەرکردەوە و لەلایەن فەرماندە دیار عومەرەوە پێشوازیکرا.

لەدیدارەکەدا بەئامادەبوونی هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتی، دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کران و جەخت لەسەر گرنگیی رۆڵی ئەم هێزانە کرایەوە وەکو هێزێکی کاریگەر بۆ چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش.