شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی کرد
سەوسەن سەید
٥ی ئابی ٢٠٢٦
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆژی سێشەممە، سەردانی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی (مەڵبەندی دایک)ی کرد و لەلایەن سەرکەوت زەکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ئاوات محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی مەڵبەندەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پیرۆزبایی لە ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی مەڵبەند کرد و رایگەیاند: بە هەموو توانامەوە پاڵپشتی لە بەرنامەی کاری مەڵبەند دەکەم و لە نزیکەوە هاوکارتان دەبم بۆ سەرخستنی ئەرکەکانتان.
لە بەرانبەردا، سەرکەوت زەکی ئاماژەی بە گرنگیی سەردانەکە کرد و جەختی کردەوە: هاتنی خاتوو شاناز بۆ مەڵبەندی دایک نیشانەی پەرۆشی و دەرخەری گرنگیی پێگەی سلێمانییە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.



