لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك لە كۆبوونەوەدان و لە كۆبوونەوەكەشدا سەرجەم لایەنەكان جەخت لەسەر پێویستی یەكڕیزی حزبە كوردستانییەكان دەكەنەوە.

لەدوای گەڕانەوەی هەردوو ئەندامەكەی پارتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بۆ یەكەمجار ئەمڕۆ 15 لایەنی كوردستانیی لە كەركوك كۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە باسكردن دەبێت لە گرنگیی یەكڕیزی لایەنە سیاسییە كوردییەكان و نزیكردنەوەی دیدگا و بۆچوونەكانیان لە یەكتر.

هاوكات، سەرجەم لایەنەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، دەبێت لە كەركوك جیاواز بن و كوردایەتی بكرێت، هەروەها پۆستە گرنگەكان لەلای كورد بێت.