كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی هەرێم دوو پلە دادەبەزن
سەعید
٥ی ئابی ٢٠٢٦
كەشناسی پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لە هەرێم دوو پلە روو لە دابەزین بكات و شەپۆلی گەرمای ناوەڕاست و باشوری عیراقیش بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەكانیان ئەمڕۆ و سبەی لە شارەكانی هەرێم بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەكانی گەرما دوو پلە دادەبەزن، بەشێوەیەك سبەی پێنج شەممە پلەی گەرما لە سلێمانی و دهۆك بۆ 40 پلە و لە هەولێر بۆ 42 پلە و لە گەرمیانیش بۆ 45 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
هاوكات، دەستەی گشتی كەشناسی عیراقیش بڵاویكردەوە، پێچەوانەی پارێزگاكانی هەرێم، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق شەپۆلی گەرمای بەهێز بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما لە بەغداد دەگەنە 48 پلە و لە بەسڕەش لە 50 پلەی سیلیزیدا دەمێنێتەوە.
وتیشی، چالاكبوونی خێرایی با كە لە هەندێك ناوچە دەگاتە 40 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، دەبێتە هۆی زۆڵبارینێكی كەم و كەمبوونەوەی مەودای بینین.



