بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەک بۆ ناسینەوەی تەرمی پیاوێک بڵاودەکاتەوە کە لە نەخۆشخانەی شار گیانی لەدەستداوە و تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لەبارەی ناسنامەی کەسەکەوە نەدۆزراوەتەوە.

راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییە لە بەرواری 4/8/2026 بەمەبەستی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی شاری کردووە و هەر لەوێ گیانی لەدەستداوە.

 بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە، ناو و ناونیشانی نادیارە و ئیستا تەرمەکەی لە پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانییە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند تایبەتمەندییەکیش لەبارەی شێوەی هاووڵاتییەکەی خستووەتەڕوو و دەڵێت: هاووڵاتییەکە رەگەزی نێرە وتەمەنی لەنێوان 55 بۆ 65 ساڵدایە و چاوی قاوەییە و باڵای مامناوەندە و گەنم رەنگە.

پۆلیسی سلێمانی داواش لە کەسوکاری هاووڵاتییەکە یان هەر کەسێک دەکات، ئەگەر زانیارییان لەوبارەیەوە هەیە، سەردانی پزیشکی دادوەری سلێمانی یان بنکەی پۆلیسی کوردسات بکەن.