سێنتکۆم جێبەجێکردنی زنجیرەیەک ئۆپراسیۆنی لە گەروی هورمز راگەیاند، کە تێیدا 45 کەشتیی بازرگانی ناچار بە گۆڕینی رێڕەو کراون و چەند کەشتییەکی تریش پەکخراون.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا 'سێنتکۆم' ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، تا 4ـی ئاب هێزەکانیان 45 کەشتیی بازرگانییان ناچارکردووە رێڕەوییەکانیان بگۆڕن.

سێنتکۆم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە گۆڕینی رێڕەوی ئەو 45 کەشتییە، دوو کەشتیی دیکەیان پەکخستووە و چونەتە سەر دوو کەشتیی تریش بۆ پشکنین، بە مەبەستی دڵنیاوبوونەوە لە پابەندبوونیان بە بڕیاری گەمارۆکانەوە.

پێشتر و لە 14ی تەمموزی رابردوودا، ئەمریکا بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن تارانەوە، گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران سەپاندەوە.