پڕۆژەی روناکی کارەکانی لە پێنجوێن راگرت
ئوسامە ئەبوبەکر عەلی
٤ی ئابی ٢٠٢٦
دوای ناڕەزایی هاووڵاتیانی قەزای پێنجوێن، پڕۆژەی روناکی بەشێوەیەکی کاتی کارەکانی لە قەزاکە راگرت.
سەڵاح جەمیل، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: دوای ناڕەزایی هاووڵاتیان، پڕۆژەی روناکی کارەکانی لە قەزای پێنجوێن راگرتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە هاووڵاتیانی قەزاکە بە کوردسات نیوزیان راگەیاندبوو، "ناوچەکەیان شاخاوییە و گەر پڕۆژەی روناکی کاری پێ بکرێت پارەی زۆری کارەبایان بۆدێتەوە".



