سەرۆکایەتی شارەوانی چوارقوڕنە هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی سودمەن بوون لە وەرگرتنی زەوی، خۆیان لە هەر جۆرە کڕین، فرۆشتن و گواستنەوەی مڵکایەتی ئەو زەوییانە بەدوور بگرن.

شارەوانی چوارقوڕنە، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، تا کۆتاییهاتنی تەواوی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ ناگرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، شارەوانی رونی کردووەتەوە ،کە پرۆسەی وردبینی و پشکنینی تەواوی لیستی سودمەندبووان هێشتا بەردەوامە و کۆتایی نەهاتووە.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە هەر ناوێک پێشتر بەهەر شێوازێک لە (زەوی، شوقە یان خانووی حکومی) سودمەند بووبێت، یان مەرجە یاساییەکانی تێدا نەبێت، بەپێی یاسا ناوی لە لیستەکە لادەبرێت و زەوییەکەی لێ وەردەگیرێتەوە.

 لە کۆتاییدا شارەوانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات بۆ پاراستنی ماف و سەرمایەکانیان، تەنها پشت بە سەرچاوە رەسمییەکانی شارەوانی ببەستن و لە هەر جۆرە مامەڵەیەکی ناڕەسمی خۆیان بپارێزن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 3ـی 8ـی 2026، شارەوانی چوارقورنە وەك یەكەم شارەوانی  سنوری ئیدارەی راپەرین، 148 پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكرد.