لە رێگای دوکان - رانیە روداوێکی هاتوچۆ رویدا و سێ هاووڵاتی بریندرابوون.
 
خالید ئەحمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لە رێگای نێوان رانیە -دوکان، نزیک ناحیەی خەلەکان، روداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا رویداو.
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز: لە روداوە هاتوچۆکەدا سێ هاووڵاتی بە سەختی بریندار بوون.