قوباد تاڵەبانی لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان: یادی قوربانیانی ئەو مەرگەساتە بەرز رادەگرین
دیلان
٣ی ئابی ٢٠٢٦
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، جەخت لە پێویستیی کاری پێکەوەیی لایەنەکان بۆ جێبەجێکردنی داوا رەواکانی ئێزدییەکان دەکەنەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "لە 12هەمین ساڵیادی جینۆسایدی خوشک و برایانی ئێزیدیماندا لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، یادی هەموو قوربانیانی ئەو مەرگەساتە گەورەیە بەرز و پیرۆز رادەگرین".
هەر لە پەیامەکەیدا ئاماژی بەوەشکردووە، "جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش و پێکەوەیی هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەسەر ئاستی عیراق و نێودەوڵەتییدا بۆ جێبەجێکردنی داوا رەواکانی هاوڵاتییانی ئێزیدی و پاراستنی مافەکانیان".


