سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سوریا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی سوریا کۆدەبێتەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتى رەسمیی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سوریا، سەردانی دیمەشق دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەردانەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی سوریا کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی سوریا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان، ئاسۆکانی هاريکاریی هاوبەش و دوایین پێشهاتەکانی رەوشی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.