بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان  پابەندی رێنماییەکان بن.

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی چونە دەرەوەدا چەتر و چاویلكە و جل و بەرگی رەنگ كراوە بەكاربهێنن و دور بکەونەوە لە خواردنەوەی گازی و زۆرتەی بڕی ئاو بخۆنەوە.

رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم

* لە وەرزی گەرمادا تا دەكرێت لەماڵدا بمێنەرەوە.

* هەوڵ بدە لە كاتژمێر 10:00 تا 5:00 ی ئێوارە دەرمەچۆ.

* لەكاتی دەرچوون چەتر و چاویلكە و جل و بەرگی ڕەنگ كراوە بەكاربهێنە.

* ئەگەر نەخۆشی درێژخایەنت هەیە لەكاتی گەرمای تونددا دەرمەچۆ.

* دوور بكەوەرەوە لە خواردن و خواردنەوەی گازی و ساردەمەنیيەكان لە وەرزی گەرمادا.

*ئاو باشترین شلەیە بۆ پارێزگاریكردن لە ووشك بوونەوەی جەستەت.