بەهۆی تەقینەوەیەک لە سنوری راپەڕین سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا
ئوسامە ئەبوبەکر عەلی
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئوسامە ئەبوبەکر عەلی
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٦
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەردانیکردن و بەدواداچونی لیژنەکانی لە مانگی نۆدا بۆ شوێنە وەرزشییەکان بڵاوکردەوە ؛ 18 پسولەی سەرپێچی کراوە و پێنج شوێنێش داخراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی چاودێری تەندروستی و شوێنە وەرزشییەکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی خۆی بۆ مانگی ئەیلولی 2026 بڵاوکردەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، 125 سەردانی مەیدانی و بەدواداچوونیان بۆ شوێنە وەرزشییەکان کردوە و
18 پسوڵەی سەرپێچیکردن بۆ ئەو شوێنانە تۆمار کراون کە پابەندی مەرج و رێنماییەکان نەبوون.
قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت؛ بەهۆی پابەندنەبونەوە بە مەرجەکان، پێنج شوێنی داخراون.
قائیمقامییەتی سلێمانی داوا لە شوێنە وەرزشییەکان دەکات بە تەواوی پابەندی مەرجە تەندروستی و یاساییەکان بن و بەدور بن لە هەر سەرپێچییەک کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی وەرزشوانان و هاووڵاتییان دروست بکات.
وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند، توانیویانە لە 12 سەعاتی رابردودا 10 موشەکی بالیستی و کروز کە لەلایەن حوسییەکانەوە ئاڕاستەکرابوو تێکبشکێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگریی سعودی لە راگەیەندراوێكدا تێکشکاندنی 10 موشەکی بالیستی و کروزی راگەیاند.
بەرگریی سعودییە ئماژەی بەوەکردوە، موشەکەکان بەرەو ناوچەکانی باشوری وڵات و و شاری ریاز ئاڕاستە کرابوون.
ئەم روداوانە لە کاتێکدان کە هەوڵەکان بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕیاز بەردەوامن و حوسییەکان بەرپرسیارێتی هێرشەکانیان لەئەستۆ گرتووە.
لە بەرانبەردا راگەیاندنەکانی سەر بە حوسییەکان بە بێ باس کردن لە زیانەکان، رایانگەیاندوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر سەنعای پایتەختی یەمەن و چەند ناوچەیەکی تر.
وەزارەتی خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند، لە کۆی 1308 خوێندکاری کەرکوک وناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم 878 خوێندکار ناویان هاتوەتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت؛ 427 دەرچوو بەهۆی هەڵەی پڕکردنەوەی فۆڕمەوە ناویان نەگەڕاوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو دەرچوانە لە رۆژی 25 تا 29ـی 10 لە رێگەى سیستمى زانکۆلاین دەتوانن بەشێکى تر هەڵبژێرن، کە لەگەڵ کۆنمرەکانیان بگونجێت و ناویان دەگەڕێتەوە.
وەزارەتی خویندنی باڵا راشیگەیاندوە، لە ئەمڕۆوە لە رگەى سیستمى زانکۆلاین پرۆسەى شوێن گۆرین لە نێوان بەش و کۆلێژەکان ئەنجام دەدرێت و وەرگیراوان دەتوانن شوێنێک هەڵبژێرن، کە کۆنمرەکانیان لێى وەرگیراوە