پۆلیسی گەرمیان: کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا
سام
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٦
لە گەرمیان کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا، کە لە رابردووشدا لەسەر تۆمەتی دزیکردن و تێوەگلان لە مادە هۆشبەرەکان سزادراوە.
عەقید سۆران محمد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە: هێزەکانی پۆلیسی گەرمیان توانییان کەسێک بە ناوی (م. ح. م.)، لەدایکبووی ساڵی 1990، بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر بکەن.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تۆمەتبار لە دوکانێک لە ناوچەی پیشەسازی دزیی کێبڵ، کۆسەرەی کارەبا، هاردی کامێرا، شاشە و جیهازێکی گەورەی لەحیمکردن کردووە، هەروەها هەوڵی شکاندن و چوونەناو دوکانێکی دیکەشی داوە.
بەپێی وتەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان: لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادان راگیراوە و پرۆسەی یاسایی بەرانبەری بەردەوامە، تۆمەتبار پێشترش لەسەر تۆمەتی دزیکردن و تێوەگلان لە مادە هۆشبەرەکان حوکمی خواردووە.



