لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیراندا چارەسەری کێشەی بەنزین تاووتوێ دەکرێت
سەوسەن سەید
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا چەند دۆسیەیەکی گرنگی پەیوەست بە سوتەمەنی و کارەبا تاووتوێ دەکات.
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە تەرخان کراوە بۆ تاووتوێکردنی بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین و دۆزینەوەی رێگەچارەی بەپەلە بۆ ئاساییکردنەوەی نرخ و بڕەکەی لە بازارەکانی هەرێمدا.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، ئامادەکاری و هەنگاوەکانی حکومەت بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە وێستگەکانی کارەبا باسی لێوە دەکرێت، بە مەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و باشترکردنی ئاستی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان.


