لە روداوێکی دڵتەزێندا لە سنووری قەزای پشدەر، دوو برای منداڵ لە کاتی مەلەکردندا لە ناو گۆماوێکدا خنکان و تەرمەکانیان دەرهێنرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین رایگەیاند، تیمەکانی غەواس (مەلەوان)ی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئاگادارکراونەتەوە لە روداوێکی خنکان لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر.

بەرگریی شارستانی ئەوەشی خستەڕوو، روداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو برا بە ناوەکانی (هامنۆ هێمن عەبدوڵا) و (هێڤار هێمن عەبدوڵا) کە تەمەنیان لە نێوان هەشت بۆ 12 ساڵیدایە، دوای ئەوەی بە مەبەستی مەلەکردن چووبوونە ناو گۆماوێکەوە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانویانە تەرمی هەردوو منداڵەکە لە ناو ئاوەکە دەربێننەوە و بە مەبەستی رێکارە یاسایی و پزیشکییەکان رەوانەی پزیشکی دادوەریان کردوون.