وەزارەتی ناوخۆی عێراق و دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی روبەروی مادەی هۆشبەردەبنەوە
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٦
دەزگای ئاسایشی هەرێم هەڵوەشاندنەوەی چەندین تۆڕی نێودەوڵەتی بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند.
بەڕێوبەری راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق دەڵێت ، بە هاوكاری دەزگای ئاسایشی هەرێم توانیویانە چەندین تۆڕی نێودەڵەتی بازرگانی مادەی هۆشبەر هەڵبوەشێننەوە.
راشیگەیاند، لەساڵی 2023وە تا ئێستا 16 تۆن و 800 كیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە، 380 سزای لەسێدارەدان بۆ بازرگانانی مادەی هۆشبەر دەرچووە و زیاتر لە 1500 سزای زیندانی هەتاهەتایی سەپێندراوە،
لەلای خۆشیەوە كارزان شێركۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، پارێزگای سلێمانی پاكرترین پارێزگایە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم لەرووی مادەی هۆشبەر.
ئەوەشی خستەڕوو، راشیگەیاند، كەسانێك كە خاوەن بڕوانامەی باڵا و دكتۆران لەسەر بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون و زیاتر لە هەشت هەزار بەكارهێنەری ئەو مادانەش چارەسەر كراون،،
ئاشکراشیکرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ عیراق،باندێكیان دەستگیركردووە كە بەنیازبوون لە هەرێمی كوردستان و دواتر دەروازەی عەرعەرەوە ماددەی هۆشبەر بگوازنەوە بۆ دەرەوەی وڵات و توانیویانە ئەو باندە دەستگیربكەن و شكست بە پیلانەكەیان بهێنن و دەستبەسەر 38 كیلۆگرام مادەی هۆشبەردا بگرن و دوو تۆمەتباریش دەستگیربكەن.


