روداوێکی سەختی هاتوچۆ لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی رویدا و هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت، "بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە".

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، روداوێکی هاتوچۆ لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد لە سلێمانی رویدا، هۆکاری روداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری 'تۆیۆتا کراون' کە بەهۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ خۆی کێشاوە بە ستوونی کارەبا و پاشان پەڕیوەتەوە بۆ سایدی بەرانبەر و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی میریدا.

هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت: خۆشبەختانە روداوەکە زیانی گیانی تیادا نەبووە و زیانەکان تەنها مادی بوون .