هاووڵاتیان و گەشتیاران ئاگاداردەکرێنەوە، بەنداوی سەروچاوە شوێنێکی گشتییە و نابێت هیچ کەسێک ببێتە هۆی بێزارکردنی کەسانی تر، بۆ ئەو مەبەستەش خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی شارەوانیی سەروچاوە، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە، بەنداوی سەروچاوە شوێنێکی گشتییە و مافی هەرهاوڵاتیەکە کەبۆ کات بەسەربردن و خۆ فێنک کردنەوە سەردانی ئەم شوێنە بکات، بەو مەرجەی کەسانی دەوروبەری بێزار نەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لەپێناو پاراستنی گیانی خۆتان ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کەبەهەموو شێوەیەک خواردنەوەی ماددەکحولیەکان لەدەوروبەری بەنداوی سەروچاوە قەدەغەیە .

شارەوانی سەروچاوە، داواش لە هاووڵاتیان دەکات، لەئەگەری بینینی هەر دیمەنێکی خواردنەوەی مادەکحولییەکان لایەنی ئەمنی لێ ئاگاداربکەنەوە تا رێکاری پێویست لە دژیان بگیرێتەبەر.