لە یەک رۆژدا 19 هەزار و 432 کەس سەردانی فێستیڤاڵی مەولانایان کردووە
محەمەد رزگار
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٦
سێهەمین فێستێڤاڵی مەولانە بە پاڵپشتی دەزگای میدیایی کوردسات دەستیپێکردووە و تا رۆژی 30ـی7ـی2026 بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئامارەکان، تەنها رۆژی هەینی، 24ـی 7ـی 2026، ژمارەی سەردانیکەرانی فێستیڤاڵی مەولانا، 19 هەزار و 432 کەس بووە.
جێگەی ئاماژەیە، فێستیڤاڵەکە رۆژانە سەعات 6ـی ئێوارە تا 12ـی شەو بەردەوامە.
فێستیڤاڵی مەولانا، گەورەترین ڤێستیڤاڵە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان، پێشبینیش دەکرێت گەشتیار و هاووڵاتیان لەسەرتاسەری کوردستان و عیراقەوە بەردەوام بن لە سەردانیکردنی فێستیڤاڵەکە.



