کەشناسیی هەرێم: بارستە هەوایەکی فێنک روو لە هەرێم و عیراق دەکات
محەمەد رزگار
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە و سبەینێ یەکشەممە بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئاراستەی با بەرەو باکوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک دادەبەزن.
دەربارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەش، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرمای سبەینێش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
لەلای خۆشیەوە دەستەی كەشناسیی عیراق رایگەیاند، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی فێنك لە باشوری ئەوروپاوە، پلەكانی گەرما ئەم هەفتەیە بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و ناگەنە بە 50 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران :31 پلەی سیلیزی



