شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کەمیکردووە
هەساو ئەمیر
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٦
داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە وئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەرین نزیكەی 10 ملیار دینار بووە و زۆرینەشی بەشێوەی نەختینەبووە.
ماڵپەری شەفافیەت بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتیی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان ئاشكرایكردووە، داهاتی ئەم هەفتەیە نۆ ملیار و 750 ملیۆن و 826 هەزار و 525 دینار بووە.
بەو پێیەش داهاتی نانەوتیی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو 830 ملیۆن دینار كەمی كردووە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو بڕی داهات 10 ملیار دیناری تێپەڕاندبوو.
بەپێی ماڵپەری شەفافیەت، 74%ی ئەو داهاتە بە نەختینە و 26%ش بە چەك بووە.



