هێرشی درۆنی کرایە سەر هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش گەشتەکانی راگرت.

 پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 24ـی 7ـی 2026، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری هەولێر بیسترا.

وتیشی، دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە کە ئەو دەنگە بەهێزانە، دەنگی تەقینەوەی پێنج درۆن بوون لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی ئەو هێرشانەوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ماوەیەکی کاتی دواخران، بەڵام دواتر؛ سەرچاوەیەک لەناو فڕۆکەخانەکەوە پێی راگەیاندوون کە گەشتەکانیان ئاسایی بوونەتەوە.