هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٦
رۆژی چوارشەممە هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان ئەنجام دەدات بۆ دابەشكردنی هاوكاریەكە، رۆژی چوارشەممە كە دەكاتە 21ی تەمموز، دەست بە دابەشكردنی هاوكارییەكە دەكرێت.



