سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند،  بەهۆی نەبونی یاسای بودجەوە ، ئاڕاستەیەك هەیە بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای قەرزكردن بۆ ساڵی 2026 .

عودەی عەواد سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند،  هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسای قەرزكردن و بەخشینەكان بۆ ساڵی 2026 لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بكرێت، ئەمەش بەهۆی نەبوونی یاسای بودجەی گشتییە. دەشڵێت لەگەڵ وەزیری دارایی و لێپرسراوانی تردا پێشنیازێكیان سەبارەت بە یاسای قەرز تاوتوێكردووە و بڕیارە وەزیری دارایی پێشنیازەكە پێشكەشی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بكات بۆ ئەوەی ئەركی دارشتنی یاساكە بگرێتە ئەستۆ.

رونیشیكردوەتەوە كە  یاساكە دەسەڵات دەداتە حكومەت بۆ وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی یاخود دەرەكی  بۆ دابینكردنی مووچە و بەڕێوەبردنی كاروباری وڵات .