روداوێکی هاتوچۆ لە رێگای دەربەندیخان – کەلار رویدا
سام
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٦
لە روداوێکی هاتوچۆدا لە رێگای دەربەندیخان – کەلار، دوو کەس برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی 7ـی 2026، روداوێکی هاتوچۆ لە رێگای دەربەندیخان – کەلار رویدا.
روداوەکە بەشێوەیەک بووە، ئۆتۆمبێلێکی تاکسی لە کەلارەوە بەرەو دەربەندیخان رۆشتووە، ئیستۆپی نەماوە و خۆی بە شۆفڵێکدا کێشاوە.
تاکسییەکە دوو سەرنشینی پێ بووە و هەردووکیان بریندارن، بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، برینی یەکێک لە سەرنشینەکان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.



