بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی راپەڕینی بەڕێوەبەرایەتیان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە، کە بەفێڵ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات17 هەزار دۆلاری  لە هاووڵاتیەک وەرگرتبوو.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە بەتۆمەتی فێڵکردن و وەرگرتنی پارە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە، کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات بەئاکاوەنتی ساختە و بەناوی ئافرەت و بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و گۆڕینی دەنگ، لە رێگەی پەیوەندی خۆشەویستی ساختەوە (17هەزار دۆلار)ی لە هاووڵاتیەک سەندوە.

ئەوەشخراوەتە روو، ئەو هاووڵاتییە هەڵخەڵيتێندراوە، سکاڵای تۆمار کردوە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکردوە و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی راپەڕینەوە دەستگیربکرێت.

پۆلسیس سلێمانی دەڵێت؛ لە ئێستادا، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بەبڕیاری  دادوەر و بەپێی ماددەی (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بەدەلالەتی ماددەی (456) لەیاسای سزادان راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.