دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک گەڕەکی تاسڵوجەی شاری سلێمانی بیسترا و بەهۆیەوە پوش و پاوانێکی زۆر سوتا.

لەم بارەیەوە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ شاری سلێمانی و کوردستان دەکەن، جەختیش دەکاتەوە، هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێیی سلێمانیش، بێلایەنانەو بەرپرسیارانە؛ بەشێک نین لەم جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.

پارێزگاری سلێمانی، داواش لە هاووڵاتیان دەکات ، لە شوێنی بۆردومانەکان نزیک نەبنەوەو ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر دروستنەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانی خۆیان پیشەییانە جێبەجێبکەن.