کەمێک پێش ئێستا گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لەناحیەی  کەورگۆسکی سنوری هەولێر کوژرا.

بڕیار محەمەد پەیامنێری کوردسات نیوز لە هەولێر رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا گەنجێک بەناوی  سرود ئەسکەندەر دانیشتووی ناحیەی کەرگۆسکی سنوری  پارێزگای هەولێر  لەلایەن ئامۆزاکەیەکی خۆیەوە کوژرا.

وتیشی، ئێستا تەرمەکەی لە پزیکشی دادی هەولێرە و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت، هێزە ئەمنیەکانیش سەرقاڵی لێکۆلێنەوە لەچۆنیەتی روداوەکە .

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا بکوژەکە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیر نەکراوە.