پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چوار تۆمەتبار لە کاتی ئەنجامدانی دزیکردندا لە عەربەت دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت لە دوو چالاکیی جیادا و لە کاتی ئەنجامدانی دزیکردندا، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا وردەکاریی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانی ئاشکرا کردووە، بەجۆرێک، لە چالاکیی یەکەمدا دوو تۆمەتباری ژن دەستگیرکراون کە چووبوونە سەر ماڵێک و بڕێک پارەیان دزیبوو.

هاوکات لە چالاکیی دووەمدا، لەسەر رێگای نێوان عەربەت و کۆمەڵگای باریکە، مەفرەزەکانی پۆلیس توانیویانە دوو تۆمەتباری دیکە دەستگیربکەن کە بە ڕەگەز عەرەبن و ویستوویانە تانکەرێک بدزن.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ئێستادا هەر چوار تۆمەتبارەکە کە پێکهاتوون لە:

(م. ح. ع) لەدایکبووی 2003

(ش. ع. ک) لەدایکبووی 1992

(ف. ع. م) لەدایکبووی 1996

(م. أ. س) لەدایکبووی 1992

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی 443 و 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.